یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌یه‌وێت له رێی به‌زۆربردنی به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوی فه‌رمانگه‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له به‌رپرسانی نوێی مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه جیاوازه‌كان، وای پێشان بدات هێشتا جه‌ماوه‌ری له ده‌ست نه‌داوه، كه‌چی هێشتا زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ئه‌و كاره‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
''س-م'' كه به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی سلێمانییه، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی پێنجی یه‌كێتی و دانانی چه‌ند لێپرسراوێكی نوێی مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه جیاوازه‌كان، ئێسته رۆژانه له رێی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و كورته‌نامه و گرووپه تایبه‌ته‌كانی وه‌تسئه‌پ و ڤایبه‌ره‌وه، به‌رپرسانی كۆمیته و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كان، داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان كراوه كه به‌چه‌پكه گوڵه‌وه بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كان بكه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌می ئه‌وانه‌ی ئێسته پۆست و به‌پرسیارێتییان هه‌یه یه‌كێتین، ناتوانن به ئاشكرا و به‌زۆر فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ئه‌و كاره ئاگادار بكه‌نه‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، "ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتی بووه‌ته ته‌نز و ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌شی پێوه‌ندییان پێوه كراوه یان ده‌كرێت، ناچنه ژێر ئه‌و باره‌وه".
ئیسماعیل عه‌لی چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی جێی پێكه‌نین و نه‌نگیشه بۆ به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه، له‌بری ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و جێبه‌جێكردنی داواكاریی زۆربه‌ی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و یه‌كێـتی، تازه به‌تازه دێن به‌و جۆره كارانه ده‌یانه‌وێت، رای گشتی و لایه‌نگرانی خۆشیان چه‌واشه بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌كانی سنووری ژێرده‌ستی یه‌كێتی له‌وپه‌ڕی خراپی ئیداره‌دان
ئه‌و روونی كرده‌وه، "فه‌رمانگه‌كانی سنووری ژێرده‌ستی یه‌كێتی له‌وپه‌ڕی خراپی ئیداره‌دان و ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی بازرگان و سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتیدایه، ده‌كرێت به‌پلان و به‌رنامه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت".
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره، یه‌كێتی به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی ئه‌نجام داوه تا وای پێشان بدات كه ئێسته‌یش وه‌ك جاران فه‌رمانگه‌كان پێوه‌ستن پێوه‌ی، تا دواتریش وێنه‌ی گوڵ و پیرۆزباییه‌كان له سۆشیال میدیا بڵاو بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا ئاڵوگۆِری چه‌ند پۆستێكی مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره لێك درایه‌وه، له كاتێكدا چه‌ندان باڵ له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا بوونیان هه‌یه و زۆرینه‌شیان نه‌ك ئاگاداری كاره‌كانی یه‌كێتیی نوێ نین، به‌ڵكو تا سه‌ر ئێسك ناڕازین و دژایه‌تیی خۆیان له‌و رووه‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
وشه\ تایبه‌ت