به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ''، ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی داوه‌ته ئیسرائیل كه وه‌ڵامیان ده‌بێت بۆ هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه گرووپێكی شیعه‌ن و كۆنترۆڵی زۆر له وڵاتی یه‌مه‌نیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێن، هه‌ستان به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌شتییه‌كی تری بازرگانی ئه‌و وڵاته.
كه‌سێكی باڵا له ئیداره‌ی جۆ بایدن ده‌ڵێ، بۆیه وامان به ئیسرائیل گوتووه، تا ددان به خۆیاندا بگرن و ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
چوارشه‌می ڕابردوو له ڕێكه‌وتی شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ململانێی نێوان حووسییه‌كان و ئیسرائیل قووڵتر بووه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان مووشه‌كێكی ''زه‌وین بۆ زه‌وین''یان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت خۆی به‌دوور بگرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕه‌كه و خۆی لا ده‌دات له پڕیشكی شه‌ڕی غه‌زه، به‌م هۆیه‌وه دڵنیایی داوه‌ته ئیسرائیل كه خۆی وه‌ڵامی ده‌بێت بۆ میلیشیا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.