فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 94 رۆژنامه‌نووس له ته‌واوی دنیا كوژراون.
به‌گوته‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌و ژماره رۆژنامه‌نووسه‌ی له ساڵی 2023 كوژراون، نۆ كه‌سیان ئافره‌ت بوون و 72%ی كۆی ئاماره‌كه‌ش پێوه‌ندیی به جه‌نگی غه‌زه‌وه هه‌یه.
پێویسته بگوترێ له حه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه كه جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه، 61 رۆژنامه‌نووسی فه‌له‌ستینی و چوار رۆژنامه‌نووسی ئیسرائیلی كوژراون.
داوای كردووه كۆتایی به كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له غه‌زه بهێنرێت
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه داوای كردووه كۆتایی به كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له غه‌زه بهێنرێت، به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌تایبه‌تی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه هۆكارن له كوشتنی رۆژنامه‌نووسان.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 1990ه‌وه ده‌ستی به تۆماركردنی ئاماری كوژرانی رۆژنامه‌نووسان كردووه، هیچ جه‌نگێكیش هێنده‌ی جه‌نگی غه‌زه زیانی به رۆژنامه‌نووسان نه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی رۆژنامه‌نووسان له چین، ئێران، بیلاڕووسیا، چین، توركیا، مه‌یانمار و رووسیا، زیادی كردووه و ئێسته 393 رۆژنامه‌نووس له ته‌واوی دنیا له گرتووخانه‌دا راگیراون.