نزیكه‌ی 67 ملیۆن ده‌نگده‌ری میسر كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 18 ساڵه، ئه‌مڕۆ بۆیان هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژادنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرن.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه پێشبینی كردووه عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری ئێسته‌ی میسر، جارێكی تر به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بێته‌وه هه‌ڵبژاردن.
هه‌ڵبژاردنی میسر له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه جه‌نگێكی سه‌خت له سنووری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و له‌لایه‌كی تر وڵات تووشی قه‌یرانی ئابووری هاتووه.
بڕیاره ئه‌و ده‌نگدانه سێ رۆژ بخایه‌نێت
ده‌نگدان له سه‌عات نۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10 كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستی پێ كردووه، بڕیاره ئه‌و ده‌نگدانه سێ رۆژ بخایه‌نێت. ژماره‌ی دانیشتووانی میسر سه‌رووی 104 ملیۆن كه‌سه و له‌و ژماره‌یه 67 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له فه‌رید زه‌هران له پارتی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی میسر، عه‌بدولسه‌نه‌د یه‌مامه سه‌رۆكی حزبی وه‌فد و حازم عومه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پیران و سه‌رۆكی پارتی گه‌ل، ركابه‌ریی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر ده‌كه‌ن.
ده‌نگدانی ده‌ره‌وه له رۆژانی رابردوودا كراوه، ده‌سته‌ی نیشتمانیی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه به چاودێری ده‌زگای داد ده‌كرێت.