بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای چه‌ندان مانگ، حه‌ماس دووباره ده‌ستی كرده‌وه به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و ئیسرائیل، كه‌مێك پێش ئێسته 15 بۆ 20 مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه نرا به ئیسرائیله‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی تهمووز، پێگه‌ی ''
تایمزی ئیسرائیل'' بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 15 بۆ 20 مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا، هێرشه‌كه به گه‌وره‌ترین هێرشی حه‌ماس هه‌ژمار ده‌كرێت به درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردوو.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی زیاتر له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هێرشه‌كه نه‌بووه‌ته هۆی برینداركردنی هیچ كه‌سێك.
جێی باسه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا، سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و 249 كه‌س به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه هێرش و وه‌ڵامی توندی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه.