میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئیسرائیل 55 به‌ندكراوی فه‌له‌ستینیی ئازاد كرد و ئێسته فه‌له‌ستینییه ئازادكراوه‌كان نێراونه‌ته‌وه باشووری كه‌رتی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ته‌مووز، میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، له نێوان ئه‌و 55 كه‌سه‌ی ئازاد كراون، محه‌مه‌د ئه‌بو سه‌لمیه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی
شیفای تێدایه، له تشرینی دووه‌می 2023 ئه‌بو سه‌لمیه به تۆمه‌تی ڕێخۆشكردن بۆ حه‌ماس بۆ به‌كارهێنانی نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گیرا، ئێسته ئازاد كراوه.
ئیسرائیل ده‌ستی كردووه به پرۆسه‌ی ئازادكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له ده‌می هێرشی پێچه‌وانه‌یدا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گرتوونی، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ نیازپاكیی ئیسرائیل به‌ره‌و ده‌ستپێكردنه‌وه به دانوستانه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئه‌مه‌یش سه‌ر هه‌ڵده‌دات بۆ ئازادكردنی دیله‌كان له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.
فشاره‌كان له ناوخۆی ئیسرائیل بۆ ڕاگه‌یاندی ئاگربه‌ست زیادی كردووه، به‌تایبه‌ت خێزانی به بارمته‌گیراوه‌كان، داوا له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كه‌ن به زووترین كات شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنێت.
دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، به‌پێی راپرسییه‌ك كه له ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئیسرائیلییه‌كان، داوا ده‌كه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل، له كاری سیاسی دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئیسرائیل هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌زه.