دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل 55 به‌ندكراوی ئازاد كرد كه له نێوانیاندا محه‌مه‌د ئه‌بو سه‌لمیه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفای تێدا بوو، كه تۆمه‌تبار بوو به ڕێخۆشكردن بۆ حه‌ماس بۆ به‌كارهێنانی نه‌خۆشخانه‌ی شیفا دژی ئیسرائیل، ئێسته ئیسرائیلییه‌كان و به‌تایبه‌ت لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی بنیامین نهتهنیاهیۆ ده‌كه‌ن له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، چونكه ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌زه‌ی ئازاد كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی تهمووز، ئیسرائیل 55 به‌ندكراوی ئیسرائیلی ئازاد كرد و یه‌كێك له‌و كه‌سانه ئه‌بو سه‌لمیه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا بوو، ئێسته ڕاستڕه‌وه تونده‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان كردووه به هێرشكردنه سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ به‌هۆی ئازادكردنی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره، كه پێیان وایه ئه‌ندامێكی حه‌ماس بووه نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئاسایی.
بێنی گانتز سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلی
ڕای گه‌یاند، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه‌سێك ئازاد ده‌كات كه تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023ی داڵده دابوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، پێویسته به زووترین كات ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
ئێسته فشاره‌كان له ناوخۆی ئیسرائیل بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست زیادی كردووه، به‌تایبه‌ت خێزانی به بارمته‌گیراوه‌كان، داوا له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كه‌ن به زووترین كات شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێنێت، به‌ڵام ئازادكردنی به‌ندكراوه فه‌له‌ستینییه‌كان به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، زیاتر گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاند و حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆی خسته حاڵی په‌له‌قاژه‌وه.