بێنی گانتز سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل و ئەندامی پێشووی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، لەگەڵ نێردەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و ڕای گەیاند، حکوومەتی لبنان حزبوڵا ڕانەگرێت، ئیسرائیل ڕایدەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەم یەکی تەموزی 2024 پێگەی ''
تایمزی ئیسرائیل'' بڵاوی کردەوە، بێنی گانتز دوا پەیامی ئیسرائیلییەکانی گەیاندووەتە ئەوروپا، لە کاتی بینینی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوچەکە، داوای لە یەکێتییەکە کردووە تا زووە لە ڕێگەی حکوومەتی لبنانەوە حزبوڵا ڕابگرن، ئەمەیش بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا و دەرکردنی بۆ ئەودیو سنووری ڕووباری لیتانی.
گانتز دەڵێ، لبنان دەوڵەتە و حکوومەتی هەیە، بۆیە با حزبوڵا لە ئاژاوەگێڕی و هێرشە یەک لە دوای یەکەکان بوەستێنێت.
حزبوڵای لبنان له ده‌می ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه له تشرینی یه‌كه‌می 2023 تا ئێسته له شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رده‌وام دایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی زیادكردنی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل.