سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه سزای توندی له‌سه‌ره و نه‌وته‌كه‌ی ئابڵۆقه‌ی خراوه‌ته سه‌ر، توركیا دووباره ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به كڕینی نه‌وت له ئێران، ئه‌مه‌یش ڕۆژئاوای نیگه‌ران كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی تهمووز، پێگه‌ی ''
مه‌یدان'' بڵاوی كرده‌وه، داتاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ریخستووه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، توركیا ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به هاورده‌ی نه‌وتی ئێران، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو كڕینی نه‌وتی له ئێران ڕاگرت و پابه‌ندی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ''یۆرۆ ستات''، توركیا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه 576 تۆن نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده كردووه و له مانگی نیساندا 485 تۆن نه‌وتی تری هاورده كردووه، ئه‌مه له كاتێكدا له ئابی 2020 توركیا پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بوو دژی ئێران و كڕینی نه‌وتی له ئێران ڕاگرت، ئێسته به‌هۆی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه بازاڕی نه‌وتی ئێران باشتر بووه.
ته‌نیا توركیا نییه كه پێشێلی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای كردووه دژی ئێران، هه‌ریه‌كه له جۆرجیا و بولگاریا و پۆڵه‌ندا ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به كڕینی نه‌وت له ئێران، ئه‌مه‌یش به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكراینا و داخرانی ده‌رگای نه‌وتی ڕووسیا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا.