جۆردان باردێلای ته‌مه‌ن 28 ساڵ سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه پارتێكی ڕاستڕه‌و و توندڕه‌وی فڕه‌نسایه" به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی فڕه‌نسا، به ئه‌گه‌ری زۆر له ناو په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فڕه‌نسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیران له مێژووی فڕه‌نسادا.
باردێلا كێیه؟
باردێلا له خێزانێكی كۆچبه‌ری ئیتاڵیا لەدایک بووه و خێزانه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژاری پاریس جێگیر بوون، به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه باردێلا به هه‌ژاری ژیاوه و توانای كڕینی پێداویستییه‌كانی خوێندنی نه‌بووه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا سیاسییه لاوه‌كه‌ی فڕه‌نسا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته پارتی مارین لۆپێن، دواتر باردێلا سه‌رۆكایه‌تیی پارته‌كه له لۆپین وه‌رده‌گرێت و پێكه‌وه ده‌ستیان به چاكسازی كردووه له‌ناو پارته‌كه‌دا.
به‌هۆی هه‌ژارییه‌كه‌یه‌وه باردێلا پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵكی په‌یدا كردووه و گه‌نجێتی و قۆزێتییه‌كه‌ی سه‌رنجی لاوانی فڕه‌نسای به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، باردێلا به قووڵایی سیاسه‌تی توندئاژۆ ناوی ده‌ركردووه و دژی كۆچبه‌ره‌كانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كاونتی تیكتۆك به‌كار ده‌هێنێت و چه‌ندان ملیۆن هه‌واداری هه‌یه، توانیویه‌تی ده‌نگێكی زۆر بۆ خۆی و پارته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه هاوشانی مارین لۆپێن، شكستێكی گه‌وره‌یان دووچاری ماكرۆن كرده‌وه.