بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی كۆتایی له شه‌ڕی غه‌زه، نه‌ته‌نیاهۆ باسی له‌وه كرد سوپای ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری كۆتایی به حه‌ماس ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش ئامانجی ئیسرائیل بووه له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێگه‌ی ''
نیوز ماكس'' گوته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی بڵاو كرده‌وه، نه‌ته‌نیاهۆ پێی وایه نزیكن له‌وه‌ی حه‌ماس بنه‌بڕ بكه‌ن و كۆتایی به گرووپه چه‌كداره‌كه بهێنن له كه‌رتی غه‌زه، ئه‌م گوتانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی ڕابردوو یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتن و قۆناغه‌كانی داهاتووی شه‌ڕی غه‌زه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا باس كرا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوتوێی قۆناغی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كراوه، بۆیه بۆ دواجار نه‌ته‌نیاهۆ ناچار بوو باس له قۆناغی كۆتایی شه‌ڕه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه، جه‌نه‌راڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مین جار دژی نه‌ته‌نیاهۆ هاتنه ده‌نگ و داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی فیشه‌ك و چه‌كه‌كانیان، ئه‌مه‌یه‌ش یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆی پاڵ نا به‌ره‌و باسكردن له قۆناغی كۆتایی شه‌ڕه‌كه.
جێی باسه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا، سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و 249 كه‌س به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه هێرش و وه‌ڵامی توندی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه.