ئیسماعیل هەنییە هاوشێوەی میلیشیاكانی عێراق هێرشی كراوەتە سەر

:: AM:09:28:31/07/2024 ‌
دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئەو بزووتنەوەیە بەیاننامەیەكی دەركرد و دەڵێت، ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ پاسەوانەكەی لە تاران تیرۆر كراوە، هێرشەكەش بۆ سەری، بەمووشەك ‌و درۆن ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی تەمووز، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی- حەماس ڕای گەیاند، ماتەمینی خۆمان ‌و ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستین بە لەدەستدانی ئیسماعیل هەنییە ڕادەگەیەنین.

باس لەوەش كراوە، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە تاران، لە دوای بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، تیرۆر كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ پاسەوانەكەی لە تاران تیرۆر كراوە، هێرشەكەش بۆ سەری، بە مووشەك‌ و درۆن ئەنجام دراوە..

لەلایەكی ترەوە بەشی پێوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی حەماس‌ و پاسەوانێكی لە تاران لە شوێنی مانەوەیان كوژراون.

ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی – حەماس، بۆ بەشداربوون لەڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لە تاران بووە كە دوێنێ ڕێوڕەسمەكەی بەڕێوە چوو، دوای گەڕانەوەی لەو ڕێوڕەسمە، لە هێرشێكدا كوژراوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د