دوای زیاتر لە 10 ساڵ، پرۆژەی پردی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و پارێزگای كەركووك تەواو بوو، وێڕای ئەوەی پردێكی زۆر گەورە و فراوان نییە.
تا تەواوبوونی ئەم پردە، هاووڵاتییان بۆ دەربازبوونیان لەنێوان ئەو دوو پارێزگایەدا، دەبوو بەسەر پردی ئەهلی و مەترسیداردا بڕۆن و پارە بدەن، بەڵام دوای 10 ساڵ ئەو پرۆژەیەی حكوومەت تەواو بوو كە بڕیارە سبەی شەموو بە شێوەیەكی فەرمی لە ڕێوڕەسمێكدا بكرێتەوە.
تەنیا لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، زیاتر لە 15 پرد لە ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەكان دروست كراوە كە هەموویان لەو پردە گەورەتر و فراوانترن.