ئۆكرانیا هێرشێكی گەورەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی كردە سەر مۆسكۆ، ئەویش لە كاتێكدایە ئۆكراینا و رووسیا ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئاگربەست.
ئۆكراینا هێرشێكی گەورەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی كردە سەر مۆسكۆ و دوو كەس كوژران و زیانێكی گەورەی لێ كەوتەوە.
ئەو هێرشە لە كاتێكدایە كە ئۆكراینا ئامادەكاری دەكات بۆ پێشكەشكردنی پلانێك بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا، ئەویش گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا لە سعوودیە.
دەگوترێت دوو كەس كوژران و ژمارەیەكی زۆریش بریندار هەن، زیاتر لە 90 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئۆكراینا پایتەختی ڕووسیایان كردە ئامانج.