سەرۆكی توركیا دەڵێت، هاوكاری و هاوبەشیی نێوان ئێمە و رووسیا گرنگە، بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا مسۆگەر بیت و خاكەكەی بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە.
ئەمرۆ هەینی، 28ی ئادار، سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا پۆستێكی لە تۆڕی "ئێكس" بڵاو كردەوە، باسی ناوەڕۆكی پێوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و فلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا دەكات كە هەردوولا پێوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ و بابەتی تری پێوەست بە ناوچەكە و جیهانیان باس كردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەردوولا هاوكاری لە بابەتی سووریا بە گرنگ دەزانن و توركیا دەتوانێت لەگەڵ ڕووسیادا ڕۆڵ بگێڕن بۆ ئەوەی جیاكاریی ڕەگەزی لە وڵاتدا پەرە نەستێنێت كە مەترسی دەخاتە سەر یەكێتیی خاكەكەوە و هەردوولاش لەسەر لابردنی ئەو سزایانەی لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەد لەسەر سووریا بوون گفتوگۆیان كردووە و دەیانەوێت پێكەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕازی بكەن كە هەمووی هەڵبگیرێت.
ئەردۆغان بە پوتینی گوتووە، ئەوان پشتیوانی ئەو هەنگاوەن كە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بچێتە ناو بونیادی سەربازیی حكوومەتیسووریاوە و ئەمە بە هەنگاوێكی بەرچاو بۆ سەقامگیریی وڵاتەكە لە قەڵەم دەدەن.