سەرۆكی لبنان جۆزێف عەون، دووپاتی لە گرنگیی سنوورداركردنی چەك كردەوە، زیندووبوونەوەی لبنان دەستی پێ كردووەتەوە و كەس ناتوانێ رێگر بێت، دووپاتی لەوەش كردەوە هەرچییەك بۆ بەرژەوەندیی لبنان بێت، رێگەی بۆ دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی میدیالانی لبنان، لە كاتی بەشداریكردنی عەون بۆ نوێژی جەژنی مەسیح گوتی، من بە تەواوی بڕوام بەوەیە كە لبنانییەكان شەڕیان ناوێت، بۆیە ئێمە دووپات لەسەر سنوورداركردنی چەك دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، هێزە چەكدارەكان دەبێت خۆیان بەرپرس بن لە هەڵگرتنی چەك، بۆ ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەبێت رێكاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە بگیرێتەبەر.
ئەوەشی گوت، لە یاسای سوێندخواردنەكەمدا بڕیاری سنوورداركردنی چەكم دابوو، بۆیە جێبەجێی دەكەین، گرنگترین شەڕ بۆ ئێمە نەهێشتنی گەندەڵییە، دەبێت بەرەنگاری بینەوە.
لە درێژەی باسەكەیدا گوتی: زیندووبوونەوەی لبنان دەستی پێ كردووەتەوە و كەس ناتوانێ رێگر بێت، دووپاتی لەوەش كردەوە هەرچییەك بۆ بەرژەوەندیی لبنان بێت، رێگەی بۆ دەگیرێتەبەر.
جۆزێف عەون سەرۆكی ئێستەی لبنانە، لە رۆژی نۆی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ ئەو پۆستە دەستبەكار بوو، پێشتر وەك فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی لبنان خزمەتی كردووە.