بە درێژایی شەو هێرش كراوەتە سەر ئۆكراینا

:: AM:10:16:24/04/2025 ‌
ئەمشەو رووسیا بەدرێژایی شەو لە هێرشدا بووە بۆ سەر ئۆكراینا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ئاندری سیبیها دەڵێت، هێرشەكانی شەو پێشانی دەدەن كە "ڕووسیا بەربەستی ئاشتییە نەك ئۆكرانیا".

بەپێی دواین زانیارییەكان، تا ئێستە بەهۆی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، لانی كەم نۆ كەس كوژراون و زیاتر لە 60 كەسیش بریندارن كە منداڵیشیان تێدایە.

هێرشەكانی ئەمشەو بۆ سەر كێیڤی پایتەختی ئۆكراینا بووە، سەرۆكی شارەوانیش لەمبارەیەوە دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەكان و ئاگركەوتنەوە و كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، گومان دەكرێت قوربانیی زیاتر هەبێت و لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكان گیریان خواردبێت.

ئەم هێرشە چەند سەعاتێك دوای ئەوە دێت كە سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، زیلینسكی بە زیانگەیاندن بە دانوستانەكانی ئاشتی تۆمەتبار كرد.

پوتین لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكسدا لەبارەی ئەم هێرشە دەڵێت، "بەكردار پێشدانی دەدات نەك بە قسە" .

سەرۆك وەزیری ئۆكرانیا دێنیس شمیهال لە كەناڵی تیلگرامی خۆی لەبارەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووەوە، بڵاوی كردەوە و گوتی، رووسیا بە درێژایی شەو شارەكانی ئۆكراینای بۆردمان كردووە.

ئەو دەڵێت: "ئۆكرانیا سوورە لەسەر ئاگربەستێكی تەواو و بێ مەرج" .




وشە - پێشەنگ مەحموود