دوێنێ چوارشەم بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە، ئیستانبوڵ و شار و پارێزگاكانی تری دراوسێی باكوری ڕۆژئاوای توركیای هەژاند، هۆشداریش دەدرێت كە ئیستانبوڵ بۆ بوومەلەرزە شارێكی مەترسیدارە. ئێستەیش پێشبینی دەكرێ تا ساڵی 2030 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر لە ئیستانبوڵ بدات.
لەبارەی بوومەلەرزەكەی دوێنێی ئیستانبوڵ، هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی قوربانیان رانەگەیەنراوە، بەڵام بەپێی هەندێك سەرچاوە، بە لایەنی كەمەوە 236 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەریان بۆ دەكرێت.
كاربەدەستان دەڵێن، زۆربەی بریندارەكان بەهۆی ترس و خۆهەڵدانەوە بریندار بوون، نەك رووخانی خانوو و باڵەخانە.
زانایان هۆشداریش دەدەن لەبارەی شاری ئیستانبوڵ و دەڵێن، ئیستانبوڵ بۆ بوومەلەرزە شارێكی زۆر مەترسیدارە بەهۆی نزیكی لەسەر چالاكترین هێڵەكانی بوومەلەرزە، زیاتر دەڵێن بە ئەگەری 64% تا ساڵی 2030، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر لەو شارە روو دەدات.
وەزیری ناوخۆی توركیا رای گەیاند، بوومەلەرزەكە نزیكەی 13 چركەی خەیاند، دوای ئەویش زیاتر لە 100 بوومەلەرزەی تریش روویان دا كە بەهێزترینیان 5.9 پلە بوو.
بوومەلەرزەكە لە سەعات 12:49 خولەكی دوای نیوەڕۆ رووی دا، كاربەدەستان داوا لە هاووڵاتییان دەكەن خۆیان لە باڵەخانەكان بەدوور بگرن، چونكە ئێستەش ئەگەری بوومەلەرزەی تر هەیە.
بوومەلەرزە رووداوێكی سروشتییە و بەهۆی جووڵانی پلێتە تەكتۆنییەكانی زەوی روو دەدات كاتێك لەناكاو دەخزێن.