خانەنشینان ئاگادار دەكرێنەوە

:: PM:02:07:29/04/2025 ‌
هەژماری من خانەنشینان ئاگادار دەكاتەوە، دوو هەزار و 500 خانەنشین نامەیان بۆ چووە كە بچن كارتی هەژماری من وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی نیسان، هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، كورتە نامە بۆ زیاد لە 2,500 خانەنشین نێردراوە كە كارتە بانكییەكانیان ئامادەیە، دەتوانن سەردانی بانكی عەنكاوە بكەن بۆ وەرگرتنەوەیان. 

تا ئێستە هەشت بانك بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، بانكی "تی بی ئای" عێراقیش هاتووەتە ناو پرۆسەكە و بەشداریی كردووە، بەپێی دواین نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی، ئەو پرۆسەیە هیچ كێشەیەكی نییە، چونكە ئەوانیش وەك هەرێمی كوردستان لە بانكە ئەهلییەكان ئەو كارە ئەنجام دەدەن.

هەژماری‌ من پڕۆژەی‌ بە بانكیكردنی‌ مووچە و كاروبارەكانی‌ داراییە، 19 خزمەتگوزاریی‌ بانكی‌ لە خۆی‌ دەگرێت كە لەلایەن حكوومەتی كوردستانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ناونیشانی بانكەكە لەسەر نەخشە ببینن:

https://goo.gl/maps/nGayLW43RkLno9jG9



وشە - رامیار جەواد