لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ، ناو ماڵی شیعە خەریكە پەرتەوازە دەبێت، بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەداری سیاسی، ئێران داوای لە میلیشیا و هێزە شیعەكان كردووە یەكگرتوو بن و پەرتەوازە نەبن.
بەپێی
سەرچاوەكە بەر لە دوو رۆژ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەیامێكی بەپەلە و گرنگیان لە ئێرانەوە بە دەست گەیشتووە، دووپاتی لە گرنگیی مانەوەی هێزە شیعەكان لە دوای هەڵبژاردن وەك یەك بارستە و پەرتەوازەنەبوونیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كردووەتەوە.
روونی كردەوە، پەیامەكەی ئێران دووپاتی لەسەر پێویستیی پەرتەوازە و دابەشنەبوونی حزبەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ لیستی زۆر و پاراستنی یەكپارچەیی میلیشیاكان لە یەك لیستی گەورەی هەڵبژاردن كردووەتەوە، ئەوەش بۆ رێگرتن لە پەرتبوونیان، جیا لەوە هانی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوە بۆ هەوڵدان بۆ رازیكردنی موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە.
ئەمە و شەمووی رابردوو سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرای كرد كە بەنیازن بە سێ لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بكەن، سەركردەكانی چوارچێوە لەسەر ئەوە رێككەوتوون بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەنگێكی زۆر و مسۆگەركردنی پێكهێنانی حكوومەت بە ئاسانی.