عه‌تائوڵا تاره‌ر وه‌زیری هه‌واڵگریی پاكستان شه‌وی رابردوو رای گه‌یاند، زانیاریی زۆر ورد و باوه‌ڕپێكراویان ده‌ست كه‌وتووه كه ده‌یسه‌لمێنێت، له ماوه‌ی 24 تا 36 سه‌عاتی داهاتوودا هیندستان هێرش ده‌كاته سه‌رمان.
نوێترین ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پاكستان و هیندستان، پێوه‌ندی به رووداوی كوژرانی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له كشمیر هه‌یه و نیودیلهی، ئیسلام‌ئابادی به هۆكاری ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه تۆمه‌تبار كردووه.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، وه‌زیره‌كه‌ی پاكستان هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه. هیندی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه خۆیان به بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونێك حوكمیان ده‌ركردووه، له كاتێكدا پاكستان خۆی قوربانیی تیرۆره و به باشی له تیرۆر تێده‌گات.
جێی باسه 23ی ئه‌م مانگه پۆلیسی هیندستان بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد له ناوچه‌ی جام و كشمیر، به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون.
ئه‌وه‌ی رووی داوه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان هه‌ژمار كرا. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات.
ئه‌وكات كۆشكی سپیش هێرشه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كرد و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، پاڵپشتیی خۆی بۆ هیندستان دووپات كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی هیندستان ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌كه‌یان كردووه، یه‌ك جۆری جلوبه‌رگیان له‌به‌ردا بووه و ئیندیا توده‌ی به‌ره‌ی به‌رگریی كشمیری به‌م هێرشه تۆمه‌تبار كرد.
جێی باسه زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نزیكه‌ی نیو ملیۆن سه‌ربازی هیندی به‌رده‌وام له كشمیر له ئاماده‌باشیدا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له شاره‌كه بكه‌ن و ئاسایشه‌كه‌ی بپارێزن.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام ئاندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون.
ناوچه‌كه گه‌شتیارییه و له ساڵی 2024 نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و زۆربه‌ی گه‌شتیاران هیندین.
هیند پێشتریش چه‌ندان جار پاكستانی به پاڵپشتیكردن له گرووپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام پاكستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه.