دەزگای هەواڵگریی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، ئەو ژمارە تەلەفۆن و كۆدانە وەڵام مەدەنەوە، چونكە هەمووی بەئامانجی هاك و دزی و كاری تاوانكاریی پێوەندیی دەكەن.
دەزگای هەواڵگریی عێراق لە راگەیەنراوێكدا هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كۆمەڵێك ژمارە پێوەندیتان پێوە دەكەن كە زیاتر لە وڵاتانی بیلاڕووسیا و لاتڤیا و تەنزانیایە، ئامانجیان هاككردن و دزی لە خشتەبردنە.
دەزگاكە لە راگەیەنراوەكەیدا روونی دەكاتەوە، بە هاوكاریی دەستەی پێوەندییەكانی عێراق، زانیاریی ئەوەیان دەست كەوتووە كە كۆمەڵێك ژمارە هەن بۆ هاووڵاتییانی عێراق دێن و نازانن چییە، بۆیە پێویستە بە ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
هۆشداریی ئەوەش دەدەن، ئەگەر وەڵام بدەنەوە بۆی هەیە زیانێكی زۆرتان پێبگات، رەنگە لە سێ چركەدا ژمارەكانی ناو مۆبایلەكەت بدزرێن، ئەگەری هەیە پارەی ناو حیسابە بانكییەكانت بدزرێن، یان بە ژمارە و حیسابی تۆ تەلەفۆن بكرێت بەبێ ئەوەی ئاگات لێ بێت، تەنانەت مەترسی ئەوە هەیە تاوانیشی پێ بكرێت.
هەواڵگریی عێراق و دەستەی پێوەندییەكانی عێراق ئاگادارییان داوە، وەڵامی تەلەفۆنەكان مەدەنەوە و كۆدەكان لێ مەدەن، بەتایبەتی ئەو ژمارانەی كۆدەكانیان لە خوارەوە نووسراوە.
دەزگاكە ئەو كۆدانەشی خستووەتەڕوو، پێوەندیی بە هاووڵاتییانی ناو عێراق دەكەن كە زیاتر لە وڵاتانی بیلاڕووسیا و لاتڤیا و تەنزانیا و چەند شوێنێكی ترەوە دەكرێن.
ژمارەكان ئەمانەن:
375602605281+
37127913091 +
37178565072+
56322553736+
37052529259+
255901130460+
یان هەر ژمارەیەك كە بە كۆدی 371+ 375+ 381+ دەست پێ دەكات.
كۆدەكان بەم جۆرەن:
375 بیلاڕووسیا
371 لاتڤیا
381 سڕبیا
563 ڤالبارایسۆ
370 ڤیلنیوس
255 تەنزانیا
یان كۆدی #90 یان #09