له شه‌وی رابردووه‌وه دۆخی دیمه‌شق به‌هۆی پێكدادانی درووزییه‌كان و سوپای سووریا ئاڵۆز بووه، شه‌ڕ له نێوان درووزییه‌كان و چه‌كدارانی هه‌واداری ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا ده‌ستی پێ كردووه. سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر ئیسرائیل به‌رپه‌رچی هێرشی سوپای سووریای دایه‌وه و به فه‌رمی پارێزگاریكردن له درووزییه‌كانی راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ئه‌شره‌فیه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی دیمه‌شق بووه كه تێیدا زۆرترین ئاڵۆزی و شه‌ڕ له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو رووی داوه، ده‌گوترێ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدانانانه‌وه لانی كه‌م 10 درووزی كوژراون.
شه‌وی رابردوو هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و شه‌ڕ و ململانێیانه بێت و ریشسپی و پیاوماقوڵان تێیدا به‌شدار بوون، دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شه‌ڕه‌كه وه‌ستا، كه‌چی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووریا به‌ره‌و باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری دیمه‌شق به ئامانجی سه‌ركوتكردنی درووزییه‌كان جووڵه‌یان پێ كرا، ئه‌و نیگه‌رانییه په‌ره‌ی سه‌ند كه هه‌مان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له ناوچه كه‌نارییه‌كانی لازقیه و ته‌ڕتووس له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان رووی دا، بۆ درووزییه‌كانیش دووباره ببێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر هێزێكی سووریا كه پلانی هه‌بووه هێرش بكاته سه‌ر درووزه‌كان له پارێزگای دیمه‌شق.
به‌گوێره‌ی times of Israel بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران و یه‌سرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه، له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ئه‌و هه‌واڵه‌یان راگه‌یاندووه و گوتوویانه، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌یان زیاتر هۆشداریی بووه و ئه‌و په‌یامه‌یان به رێبه‌رانی سووریا داوه زیان به درووزییه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.
حكوومه‌تی ئیسرائیل سوپاسی درووزییه‌كانی كردووه كه ره‌چاوی دۆخی ئاسایش و ته‌ناهیی ئیسرائیلیان كردووه، بۆیه پێداگرییان له‌وه كردووه كه رێگه ناده‌ن حكوومه‌تی سووریا زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.
جێی باسه درووزییه‌كانیش له سووریای نوێ كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ده‌ترسن و پێیان وایه مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی دیمه‌شقدا پارێزراو نابێت، بۆیه رێگه‌یان به سوپای سووریا نه‌داوه له ناوچه‌كانیان نزیك بكه‌ونه‌وه.
له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه كه ده‌سته‌ی ته‌حریر شام به فه‌رمانده‌یی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانیی جاران و ئه‌حمه‌د شه‌رعی ئێسته، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هێنا، چه‌ندان جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان درووزییه‌كان و ئه‌و هێزانه رووی داوه.
ژمارەى دروزیەکان لە دنیادا یەک ملیۆن تا دوو ملیۆن کەس دەبێت و زۆربەیان لە باکورى ئیسرائیل نیشتەجێن، ئەوانی تریشیان بەسەر سووریا و لبنان و ئوردندا دابەش بوون، لە سووریا نزیکەى 700 هەزار کەس و لە لوبنان ژمارەیان دەگاتە 400 هەزار کەس، لە ئوردنیش نزیکەى 32 هەزار کەسن.
ئەوان ئاینێکی تایبەت بەخۆیان هەیە و بە درێژایی مێژوو هەردەم هەڕەشەی لەناوبردنیان لەسەربووە و هاوشێوەی کورد نەهامەتی و ستەمێکی زۆریان لێ کراوە، گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان بە کافریان دەزانن و رژاندنی خوێنیان حەڵاڵ دەکەن و بۆیەش دوای بەدەسەڵات گەیشتنی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان لە سووریای نوێ‌دا، زیاتر لە جاران هەست بە مەترسی دەکەن و بەپێی ئەو پێوەندییە پتەوەی کۆمەڵگەی دروزیی ئیسرائیل لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیلیان هەیە، چاوەڕوانیی ئەوەیان لە ئیسرائیل هەبووە بیانپارێزێت.