سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ئاگرێكی زۆر گه‌وره له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق كه‌وته‌وه. باس له‌وه ده‌كرێت كه زیانی زۆری مادیی به‌دواوه‌یه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه كه رۆژنامه‌نووسێكی پێگه‌كه‌یه، روونی كرده‌وه كه ئاگرێكی زۆر گه‌وره ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ناوه‌ندی نه‌جه‌ف كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی مادیی زۆری به پیشه‌وه‌ران گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، ئاگره‌كه دروست له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌وه‌یش زیانێكی زۆری مادیی گه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه زیانی مرۆیی به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌بووبێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌وه‌شی بۆ پێگه‌كه گوت، ده‌ستبه‌جێ زیاتر له 10 تیمی به‌رگریی شارستانی و ئاكرگوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دواتریش گوتی، تا ئێسته هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه روون نییه، بۆیه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه پێكهێنراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024، به‌لای كه‌مه‌وه پێنج هه‌زار و 500 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ته‌واوی عێراقدا روویان داوه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متر بووه له ساڵی 2023. له نیوه‌ی ئه‌مساڵیشدا 2025، رووداوه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر به‌راورد به ساڵه‌كانی پێشتر كه‌می كردووه.
له وه‌زری هاویندا عێراق رووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روو ده‌ده‌ن، له‌وه‌یش زیاتر له وه‌رزی سه‌رمایشدا به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه به‌هه‌مانشێوه رووداوی هاوشێوه روو ده‌ده‌ن. به‌وه‌یش جیا له زیانی مرۆیی، هاوكات زیانی زۆری مادیی به‌دواوه ده‌بێ كه زۆربه‌ی جاره‌كان، شوێنه بازرگانییه‌كان و بازاڕه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تیش ده‌گرێته‌وه، زیانه مادییه‌كان به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.