سزای سێداره‌دانی موحسین له‌نگه‌رنشین گیراوی سیاسیی خه‌ڵكی نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران كه پێشتر به تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل"، له پرۆسه‌یه‌كی ناڕووندا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌و له‌سێداره‌دراوه ته‌مه‌نی 34 ساڵ بوو و هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابووه‌وه، دوێنێ سێشه‌میش دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
ماڵپه‌ڕی میزان كه راگه‌یاندنی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی دادی ئێرانه بڵاوی كرده‌وه، له‌نگه‌رنشین به هۆی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و به‌شداریكردنی له تیرۆری حه‌سه‌ن سه‌یادخۆدایی له فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی سوپای پاسداران له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه‌ی سه‌ركۆنه كردووه و ئاماژه‌ی داوه كه له‌نگه‌رنشین له پرۆسیه‌كی ناڕوون و به دوور له ستاندارده‌كانی دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
موحسین له‌نگه‌رنشین له هاوینی 2023 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتڵاعات له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی 43 ڕۆژ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوو، تا له كۆتاییدا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین گواسترایه‌وه.
ئه‌و ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" له‌لایه‌ن لقی 15ی دادگای شۆڕشی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر ئه‌بولقاسم سه‌ڵه‌واتی، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی لێپرسینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌یدا، له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعات له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا بوو به‌و ئامانجه‌ی ددانپێدانانی زۆره‌ملێی لێ وه‌ربگرن.