به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له كێوى قودس، حكوومه‌تى ئیسرائیل بارى فریاكه‌وتنى راگه‌یاند و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش داوا له سوپا ده‌كات، هاوكارى تیمه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، حكوومه‌تى ئیسرائیل بارى فریاكه‌وتنى له وڵات راگه‌یاند، به هۆى ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ى كه له كێوى قودس له نێوان قودس و ته‌لئه‌بیب كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێسته نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت. به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى
سكاى نیوز، حكوومه‌تى ئیسرائیل مه‌ترسیى ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاگره‌كه له شارى قودس نزیك بێته‌وه و زیان به شاره‌كه بگه‌یه‌نێ.
جیا له‌مه بڕیار دراوه رێگه‌ى نێوان قودس و ته‌لئه‌بیب دابخرێت. بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل راى گه‌یاند، سێ فڕۆكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه له ده‌ره‌وه ده‌گه‌نه ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه بده‌ن، فڕۆكه‌كانیش له ئیتاڵیا و كرواتیا هاتوون.
یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، بڕیارى داوه سوپا له ناوچه‌ى ئاگره‌كه بڵاو ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه بكه‌ن. تا ئێسته هیچ شتێك له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و زیانه گیانییه‌كانى رانه‌گه‌یه‌نراوه.