دوای چه‌ندان مانگ ناكۆكی و مشت‌ومڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا كه ته‌نانه‌ت ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاتی به‌دواوه بوو، رێككه‌وتننامه‌ی هاوكاریی ئابووریی و سامانی سروشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا واژوو كرد.
رێككه‌وتننامه‌كه له به‌رانبه‌ر دابینكردنی ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئۆكراینا بووه. سكۆت بێسێنت وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه كرد و له‌لایه‌نی ئۆكرایناش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدار بوو. دوو لایه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سندووقێكی وه‌به‌رهێنانی ئاوه‌دانكردنه‌وه رێككه‌وتن.
وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكا گوتی، واژووكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا باوه‌ڕیان به سه‌قامگیر و ئاسایش و چه‌سپاندنی ئاشتیی درێژخایه‌ن له ئۆكراینا هه‌یه.
پێویسته بگوترێ ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ ئۆكراینا پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پێ بگات و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا به‌رده‌وام بێت.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ئۆكراینا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سروشتیی نایاب و ده‌گمه‌نی وه‌ك تیتانیۆم و لیتیۆمی هه‌یه كه له پیشه‌سازیی سه‌ربازی و وزه و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بایه‌خێكی زۆریان هه‌یه.
یوریا سویریدنكۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكراینا دوای واژووكردنه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسی، ئه‌و سندووقه‌ی دامه‌زراوه ده‌بێته هۆی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی جیهانی بۆ وڵاته‌كه‌مان.
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا بۆ واژووكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه چووه ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ی له نێوان تره‌مپ و زیلینسكیدا هاته كایه‌وه، گه‌شته‌كه به نیوه‌چڵی كۆتایی هات و زیلینسكی گه‌ڕایه‌وه ئه‌وروپا.