ماڵپه‌ڕى میدیا لاینى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانى سوپاى پاسدارانه‌وه له عێراق مه‌شقیان پێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، ماڵپه‌ڕى
میدیا لاین ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووته‌وه، له ناوچه‌ى قائیمى عێراقى و ناوچه‌ى جورف سه‌خه‌ر، ئه‌فسه‌رانى ئێران و هێزێكى میلیشیایى عێراقى، مه‌شق به چه‌كدارانى سووریا ده‌كه‌ن كه سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دن، له كاتى كه‌وتى رژێمه‌كه رایان كردووه و له عێراقن.
راپۆرته‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان وه‌رگرتووه، له‌باره‌ی ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ئه‌سه‌د، ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "به هه‌زاران ده‌بن" میدیا لاین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئامانجى سه‌ره‌كیى ئێران ئه‌وه‌یه هه‌ژموونى سه‌ربازى و سیاسى له میانه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه سووریا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ لێدوانه‌كانى رامى مه‌خلووفى كوڕه خاڵى به‌شار ئه‌سه‌د كردووه كه به‌مدواییانه باسى له‌وه كردووه، هێزێك دروست ده‌كات به ناوى "نوخبه" به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوهێل حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ى پێشووى سه‌ربازى ئه‌سه‌د. ئامانجیان له‌وه پاراستنى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كه‌نارى سووریایه. نه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه. راپۆرتى میدیا لاین دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێران ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى عه‌له‌وییه‌كانه‌وه كێشه‌ى تایفه‌گه‌رى بۆ سووریا دروست بكات
ئێران له سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریا له 2011 چووه پاڵ ئه‌سه‌د و تا كه‌وتنى ئه‌سه‌د، به هه‌موو هێزێك پشتیوانیى لێ ده‌كرد و ده‌یان گرووپى میلیشیایى ره‌وانه‌ى سووریا كردبوو، به‌ڵام دواى كه‌وتنى ئه‌سه‌د هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى له‌و وڵاته نه‌ماوه.