سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراق رای گه‌یاندووه، پێشنیازێكى بۆ ماده‌ی یه‌كه‌م وه‌رگرتووه و له ده‌قه پێنشیازكراوه‌كه هاتووه، "نابێت هیچ به‌شێكى عێراق جیا ببنه‌وه، به‌ڵام ئاساییه هه‌رێم و وڵاتێكى تر بخرێته سه‌ر عێراق".
ماوه‌ى دوو رۆژه له میدیا عێراقییه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستوورى عێراقه له ساڵى 2005. ماڵپه‌ڕى
"الساعه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار ده‌قى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌و پێشنیازه له‌لایه‌ن رائید مالیكى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، له بڕگه‌یه‌كى ماده پێشیازكراوه‌كه‌دا هاتووه، "عێراق سه‌روه‌ریى ته‌واوى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى هه‌یه"، كه‌چى له ماوه‌ى 22 ساڵى رابردوو ده‌ركه‌وتووه، عێراق نه‌یتوانیوه به‌رگرى له ئاو و خاك و ئاسمانه‌كه‌ى بكات، له‌لایه‌ك توركیا ئاوى عێراق به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كان ناڕژێنێته عێراق، له‌لایه‌كى تریش به خواستى خۆى بۆردمانى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
چه‌ندان جار به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، پاراستنى سنووره‌كانى عێراق له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵییه، كه‌چى عێراق كه‌متوانا بووه. له‌لایه‌كى تریش ئێران میلیشیاكانى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه، ئه‌وه جیا له‌و پێشێلكارییانه‌ى كه له سنووره‌كانى عێراق ئه‌نجامى ده‌دات. له بڕگه‌یه‌كى تر‌ى ماده پێنشیازكراوه‌كه‌دا هاتووه، "مافى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و هه‌رێمێكه به خواستى خۆى بخرێته سه‌ر عێراق"، ئه‌گه‌ر سه‌یرى جیۆسیاسى ناوچه‌كه بكرێت، ئه‌وا ده‌زانرێت هیچ وڵاتێكى ئه‌وتۆ نییه خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بێته پاڵ عێراق!
له ده‌قى ماده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستوورى عێراقدا هاتووه، "كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵی و یه‌كگرتووه، سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نى سه‌روه‌ریى ته‌واوه، سیستمى ده‌سه‌ڵات تێیدا كۆمارى په‌رله‌مانى، دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره گره‌نتیى یه‌كێتى عێراقه".
كه‌چى ده‌قى پێنشیاركراوه به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵى یه‌كگرتووه، سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه، سیستمى ده‌سه‌ڵات تێیدا دیموكراسى كۆمارى په‌رله‌مانییه، ئه‌م ده‌ستووره گرنتیى یه‌كێتیى عێراقه.
دووه‌م: سه‌روه‌ریى عێراق له‌سه‌ر ته‌واوى هه‌رێمه‌كانیه‌تى (زه‌وى و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى) سه‌روه‌ریى به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى، ناكرێت سازشیان له‌سه‌ر بكرێت، رێگرى له جیابوونه‌وه‌ى هه‌ر به‌شێك و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانى سیستمه فیدراڵییه‌كه‌ى ده‌كرێت.
سێیه‌م: مافى هه‌ر ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمێكه له‌وانه‌ى دراوسێى عێراقن و سه‌روه‌ریى خۆیان هه‌یه بێنه ریزى عێراقى فیدراڵى، به‌پێى داواى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كه‌ى دواى راپرسى له‌گه‌لى عێراق كه قبووڵى ئه‌و هاتنه ریزه بكات.