ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری هەواڵگریی پاكستان بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی هیندستان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته پێشبینی كردبوو خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ نه‌كردووه و نوێترین بڕیاری هیندستان ئه‌وه‌یه سنووری ئاسمانیی خۆی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی پاكستان‌دا داخست.
حكوومه‌تی هیندستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، تا 23ی ئه‌م مانگه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی پاكستان بۆی نییه گه‌شتی هیندستان بكات یان به ئاسمانی هیندستاندا تێپه‌ڕێت.
ئه‌و بڕیاره له كاتێكدا ده‌درێ كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه جه‌نگ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌تۆمییه ده‌ست پێ بكات. شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌ك به هێرشه‌كه‌ی كشمیری ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
پاكستان داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه بێلایه‌نانه له‌و پرسه‌دا لێكۆڵینه‌وه بكات و داواش له هیندستان بكات به‌خۆیدا بچێته‌وه و گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیدا بكات.
وه‌زیری هەواڵگریی پاكستان گوتبووی، زانیاریی وردیان پێگه‌یشتووه كه له ماوه‌ی 24 تا 36 سه‌عاتی داهاتوو هیندستان هێرش ده‌كاته سه‌ر پاكستان. به‌پێی ئه‌و كاته‌ی دیاری كرابوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تا دوانیوه‌ڕۆ كاته‌كه كۆتایی دێت. پێشتریش خاجێ ئاسێف وه‌زیری به‌رگریی پاكستان گوتبووی، ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه هیندستان هێرش بكاته سه‌ر پاكستان و ته‌نانه‌ت به رۆیته‌رزی گوتبوو، هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان و ته‌نیا كاتێك سوود له بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌رده‌گرن كه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر رژد بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان له ئارادا بێت.
دوێنێ چوارشه‌م نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی دا تۆڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كشمیر بستێننه‌وه. فه‌رمانه‌كه‌ی مودی دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی و ته‌ناهی ده‌رچوو كه تایبه‌ت بوو به دۆخی كشمیر و رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو. مودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و گرتنه‌به‌ری هه‌رجۆره رێكارێك، ئازادییه‌كی ره‌هایان هه‌یه.
دوێنێ چوار فڕۆكه‌ی هیندستانی له سنووری ئاسمانیی پاكستان نزیك كه‌وتنه‌وه، به‌ڵام هیچ پێكدادانێك رووی نه‌داوه. سوپای پاكستان ده‌ڵێ ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره هێرشێكی هیندستان ببنه‌وه.
جێی باسه 23ی ئه‌م مانگه له كشمیر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات.
ئیندیا توده‌ی به‌ره‌ی به‌رگریی كشمیری به‌م هێرشه تۆمه‌تبار كردبوو كه له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام نارندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون. ناوچه‌كه گه‌شتیارییه و له ساڵی 2024 نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه و زۆربه‌ی گه‌شتیاران هیندین.
هیند پێشتریش چه‌ندان جار پاكستانی به پاڵپشتیكردن له گرووپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام پاكستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه.