ئه‌مڕۆ جارێكى تر هێرش كرایه‌وه سه‌ر درووزییه‌كانى سووریا و نۆ كه‌سیان لێ كوژرا، رێبه‌رى درووزییه‌كانیش داواى پشتیوانیى به په‌له‌ى نێوده‌وڵه‌تیى كرد.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، نۆ كه‌س له درووزییه‌كان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى هێزه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆى حكوومه‌تى سووریا، كوژراون و دواتریش لاشه‌كانیان سووتێنراوه. به‌مه‌ش ژماره‌ى كوژراوه‌كانى درووزییه‌كان ده‌بێته 15 كه‌س.
هاوكات
حیكمه‌ت هیجرى رێبه‌رى پێكهاته‌ى درووزى له سووریا، داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، هاوكارى درووزییه‌كان بكه‌ن، چیتر به گوتار واز نه‌هێنن، به‌ڵكو كرداریشیان هه‌بێت. هیجرى گوتیشى، "ئێمه چیتر متمانه‌مان به‌و ده‌سته‌یه نییه كه به حكوومه‌ت ناو ده‌برێت"، مه‌به‌ستى حكوومه‌تى سووریایه.
ماوه‌ى سێ رۆژه له سووریا هێرش ده‌كرێته سه‌ر پێكهاته‌ى درووزییه‌كان، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌سێك له تۆمارێكى ده‌نگى سووكایه‌تى به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام كردووه.