سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 310 حزب له عێراقدا هه‌ن، كه‌چى ئه‌مڕۆ حزبێكى تر به ناوى "مه‌ده‌نیون" دامه‌زرا و یه‌كه‌م كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى خۆى به‌ست.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، حزبێكى تر به ناوى "مه‌ده‌نیون" له عێراق دامه‌زرا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌حمه‌د جبوورى په‌رله‌مانتار له ریزى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه كار ده‌كات و په‌یامێكى له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى حزبه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
جبوورى باسى له‌وه كردووه، له كۆنگره‌ى دامه‌زراندندا ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر پێڕه‌وى ناوخۆى حزب دراوه و ده‌سته‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن. ئامانجى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌ش بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌ده‌نى و دادپه‌روه‌رى و هاووڵاتیبوون.
پێشتر
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى كردبوو، 326 حزب له عێراقدا هه‌ن و 310 یان چالاكن و 16 حزبیش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و یانیش چالاكییه‌كانیان وه‌ستاندووه. هه‌ر كۆمیسیۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێسته هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك له عێراق بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تۆمار نه‌كراوه.