سەرۆكی شارەوانی و كوڕەكەی كوژران

:: PM:06:15:01/05/2025 ‌
سەرۆكی شارەوانیی "سەحنایە" و كوڕەكەی، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ كرا و كوژران، ئەو زانیاریە لە میدیاكان بڵاو كراوەتەوە.

زانیارییەكەیان وا بڵاو كردووەتەوە، حوسام وەروور سەرۆكی شارەوانیی شارۆكەی سەحنایە و كوڕەكەی، دوای چەند سەعاتێك لە هاتنی هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا بۆ شارۆكەكە، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ كرا و كوژران، هێزە تەناهییەكانی سووریا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردەوە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تاوانبارەكە.

جێی ئاماژەیە كە لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیكەی 40 كەس كوژران، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل دەستووەردان بكات و هێرشی ئاسمانی بكاتە سەر ناوچەكە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم