گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا راگیران

:: PM:07:25:01/05/2025 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین لە سووریاوە گەیشتە عێراق، بەهۆیەوە دۆخێكی خراپی كەشوهەوا رووی كردووەتە بەشێكی زۆر لە  شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەم هۆیەیشەوە فڕۆكەخانەی بەشێوەیەکى کاتى بەغدا تەواوی گەشتە ئاسمانییەكانی راگرت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئایار، مەیسەم سافی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق رای گەیاند، فڕۆكەخانەی بەغدا بەشێوەیەكی كاتی بۆ ماوەی سەعاتێك وەستێنرا بەهۆی خراپی كەشوهەواوە، سەرجەم گەشتەكانی هاتن و چوون راگیراون. 

گوتەبێژەكەی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەیشی گوت، بواری ئاسمانی لە شوێن و شارەكانی تری عێراق بەردەوامن، كە كەشوهەوای بەغدا ئاسایی بووەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە دەست پێ دەكەنەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین لە سووریاوە گەیشتە عێراق و ئاسۆی بینین بەهۆیەوە لە شاری بەغدا زۆر كەم بووەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود