ترەمپ: هەر وڵاتێك نەوت لە ئێران بكڕێت سزای بەسەردا دەسەپێنم

:: PM:10:05:01/05/2025 ‌
لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە وڵاتان كرد و رای گەیاند، هەر وڵاتێك نەوت و بەرهەمە پتڕۆكیمیاوییەكان لە ئێران بكڕێت سزای بەسەردا دەسەپێنین. 

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئایار، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە گواستییەوە، نابێت هیچ وڵاتێك نەوت و بەرهەمە پتڕۆكیمیاوییەكان لە ئێران بكڕێت. 

تڕەمپ هەڕەشەی ئەوەیشی كردووە، هەر وڵاتێك ئەمە بكات بازرگانی لەگەڵدا ئەنجام نادەین و سزایشی بەسەر دەسەپێنین. 

ئەم قسانەی ترەمپ لە كاتێكدایە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا شەش كیان و شەش كەسایەتیی ئێرانی و چینیی خستە لیستی سزاكانییەوە بەهۆی ئەوەی ئیدارەی تۆڕێكیان دەدا كە نەوت و سووتەمەنییان بۆ مووشەكەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دابین كردووە. 


وشە - پۆڵا مەحموود