ئیسرائیل نزیك كۆشكی ئەحمەد شەرعی بۆردمان كرد

:: AM:10:38:02/05/2025 ‌
ئەمڕۆ هەینی دووی ئایار، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند كە ئامانجێكیان لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی سووریا لە دیمەشق بە ئامانج گرتووە، ئەمەیش لە چوارچێوەی بەڵێنی ئیسرائیل بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەی درووز لە سووریا. 

ئەم قسەی ناتەنیاهۆ دوای لەكاتێكدایە، دوێنێش ئیسرائیل سووریا بۆردمانكرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر وڵاتەكە ئەنجامدا لە چوارچێوەی پاراستنی پێكهاتەی درووزەكانی سووریا. 

نەتەنیاهۆ لەمبارەوە رای گەیاند، ئەمە پەیامێكی روونە بۆ سووریا كە نابێت بە هیچ شێوەیەك هێزەكانی لە باشوری دیمەشق ببنە هۆی هەڕەشە بۆ درووزەكان. 

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، فڕۆكەكانی سوپا ناوچەكانی دەوروبەری كۆشكی ئەحمەد حوسەین شەرعیان لە دیمەشق بۆردمان كردووە و لای خۆشییەوە دەسەڵاتی سووریا هیچ روونكردنەوەیەكان لەبارەی ئەم هێرشەی ئیسرائیل بڵاو نەكردووەتەوە و تا ئێستە زیانەكان نازانرێت. 

دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە دیسێمبەری ساڵی رابردوو، ئیسرائیل پەیمانی پاراستنی درووزەكانی دا و چەندان بنكە و چەكی قورسی سوپای ئەسەدیشی لەناو برد لە باشوری رۆژئاوای سوریا "كە دروزەكان تیایدا نیشتەجێن" دوای رووخانی رژێمی سووریا.


وشە - پۆڵا مەحموود