وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى هه‌ڵوێسته نوێیه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى سزاكان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "رێبازى هه‌ڕه‌شه و گوشاردانان قبووڵ ناكه‌ين و به‌م شێوه‌یه گفتوگۆ ناكه‌ين".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له
راگه‌ینراوێكدا نیگه‌رانى خۆى له‌به‌رانبه‌ر سزادان هاوپه‌یمان و كۆمپانیاكانى له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ، "ئێران چووه گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به رێبازێك دووپات له‌سه‌ر نیازپاكى ده‌كاته‌وه، سێ گه‌ڕى گفتوگۆ تا ئێستا به‌ڕێوه‌چوو له‌و ماوه‌یه دانوستكاره ئێرانییه‌كان هه‌ڵوێست و داواارى ئێرانیان روون كردووه‌ته‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، "هێشتا ئێران پابه‌نده به ئاراسته‌ى دیپلۆماسى و ئاماده‌یى خۆى راده‌گه‌ینێ بۆ به‌رده‌وامبوونى دانوستاندنه‌كان، به‌ڵام قبووڵى هیچ رێبازێك ناكات له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوشار بێت".
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند سزا به‌سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێك ده‌سه‌پێنێت نه‌وت و به‌رهه‌م پترۆكیمیایى ئێران بكڕێت. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێ، "به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ره‌فتارانه هه‌ڵوێستى ئێران ناگۆڕێت و دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه شكستخواردووانه نابێته هۆى شتێك شكست نه‌بێت".