دامه‌زراوه‌ى به‌رگریى له دیموكراسى له ئه‌مه‌ریكا، باس له‌وه ده‌كات حكوومه‌تى عێراق بۆ رازیكردنى ئه‌مه‌ریكا باس له یه‌كخستنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات، ئه‌گینا 20 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شد زیادبووه و بودجه‌كه‌ى بۆ سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز، پوخته‌یه‌كى له راپۆرته‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى به‌رگریی له دیموكراسى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه په‌یمانگه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكییه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه وێراى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر حكوومه‌تى عێراق زیادى كردووه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌چى ئه‌و میلیشیایه ئه‌مساڵ ژماره‌كه‌ى به 20 هه‌زار چه‌كدار زیادى كردووه و بودجه‌كه‌شى به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
به پێچه‌وانه‌ى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه عێراق ده‌یه‌وێ شێوه‌یه‌كى یاسایى و ره‌وا به بوونى حه‌شدى شه‌عبى بدات.
له‌ماوه‌ى رابردوودا میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار باسیان له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دووه‌مى دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندان جار په‌یامى به حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى داوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى.