وێراى ئه‌وه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان سوورن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا بۆ عێراق، كه‌چى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێداگرى له‌سه‌ر گرنگى ئاماده‌بوونى شه‌رع ده‌كات و ده‌ڵێ، "گرنگه له به‌غدا ئاماده بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له
دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باس له ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا ده‌كات، له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى كه له به‌غدا له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سوودانى ده‌ڵێ،"بوونى سه‌رۆكى سووریا له لووتكه‌كه زۆر گرنگه، به چاوپۆشین له پرۆسه‌ى سیاسى و شێوازى گۆرانكاریى له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م وڵاتى عه‌ره‌بى تێڕوانینى سووریاى نوێ روون بكاته‌وه".
له ماوه‌ى رابردوودا لایه‌نه شیعه‌كان به راشكاوى دژایه‌تى خۆیان بۆ سه‌ردانى شه‌رع بۆ عێراق راگه‌یاندووه، به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن پێشتر له عێراق گیراوه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌بووه.