دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ماركۆ رۆبیۆى به شێوه‌یه‌كى كاتى كرده راوێژكارى ئاسایشى نشتیمانى ئه‌مه‌ریكا، به‌مه‌ش رۆبیۆ ده‌بێته خاوه‌نى چوار پۆستى گرنگ له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا.
شه‌وى رابردوو یه‌كى ئایار، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركى راوێژكاريى ئاسایشى نشتیمانى به شێوه‌یه‌كى كاتى به ماركۆ رۆبیۆ دا، ئه‌مه‌ش چواره‌م پۆست ده‌بێت كه به‌و به‌رپرسه ده‌درێت.
رۆبیۆ خۆى له كانوونى دووه‌مى رابردوو له‌گه‌ڵ
ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تره‌مپ، وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دانرا، هه‌روه‌ها به‌رپرسى به‌ڕێوه‌بردنى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكییه بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌ركى سكرتاریه‌تى ئه‌رشیفى هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌رشیف و تۆماره نشتیمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دواجاریش بووه راوێژكارى ئاسایشى نشتیمانى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
ماركۆ رۆبیۆ یه‌كه‌م كه‌سى به ره‌چه‌ڵه‌ك كۆبییه به‌رپرسیارێتى گه‌وره له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت. ئه‌و له ساڵى 1971 له دایك و باوكێكى كوبى له میامى ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و كۆلیژى مافى له ساڵى 1998 ته‌واو كردووه.