له شارى شتوتگارت ئۆتۆمبیلێك خۆى ده‌كێشێته ناو ئاپووره‌ى خه‌ڵك و چه‌ندان كه‌س به سه‌ختى بریندار ده‌كات وپۆلیسى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، "تا ئێسته ئامانجى رووداوه‌كه دیار نییه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، ئۆتۆمبیلێك له ناوه‌ڕاستى شارى شتوتگارتى ئه‌ڵمانى خۆى ده‌كێشێ به ناو خه‌ڵك و چه‌ندان كه‌س ده‌شێڵێ. به‌گوێره‌ى ئه‌و فه‌رمیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه سێ كه‌س به سه‌ختى بریندارن.
گوته‌بێژى پۆلیسى شتوتگارت قسه‌ى بۆ
میدیاى وڵاته‌كه‌ى كردووه و باسى له‌وه كردووه، پۆلیس شوفێرى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى گرتووه، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات و تا ئێسته دیار نییه كه رووداوه‌كه، رووداوێكى ئاسایى بووه، یاخود كارێكى ئه‌نقه‌ست بووه.
هه‌روه‌ها پۆلیس داواى له خه‌ڵك كردووه، له شوێنى رووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه
".