بومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند له هه‌ر دوو وڵاتى ئه‌رجه‌نتین و چیلى دا به گوڕى 7.4 پله‌ى رێخته‌ر، ده‌سه‌ڵاتدارانى چیلى هۆشدارى له تسۆنامییه‌ك ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، بومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند له كه‌ناره‌كانى ئه‌رجه‌تین و چیلى دا. ده‌سته‌ى
رووپێویى جیۆلۆجى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ، "بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕى 7.4 پله‌ى رێخته‌ر بوو، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زیانێكى گیانى تۆمار نه‌كراوه".
ده‌سه‌ڵاتدارانى چیلى داوایان له خه‌ڵك كردووه، هه‌رێمى گه‌رووى ماجه‌لان له باشوورى وڵاته‌كه چۆڵ بكه‌ن، چونكه پێشبینى تسۆنامیه‌كى گه‌وره ده‌كرێت. گابرێل بۆریك سه‌رۆكى چیلى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "هه‌موو ده‌رامه‌ته‌كان ره‌خساون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر بارێكى له‌ناكاو"
هاوكات له شارى ئۆشوایاى ئه‌رجه‌نتین كه به‌وپه‌رى باشوورى زه‌وى داده‌نرێت، بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر هه‌موو چالاكییه ده‌ریایى و كه‌شتوانییه‌كان وه‌ستان، هه‌ر به هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى تۆمارنه‌كراوه.
تسۆنامى ته‌وژمه شه‌پۆلى ده‌ریایه، یان چالاكییه‌كى جیۆلۆجى ژێر ده‌ریایه، شه‌پۆلى توند له ده‌ریا دروست ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كه‌ناره‌كانیش ده‌بێت.