ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا، پارتی راستڕه‌وی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا كه به AFD ناسراوه خسته لیستی گرووپه توندئاژۆكان، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان چاودێرییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و پارته‌ی ئه‌ڵمانیا كه له دوای پارتی سۆسیال مه‌سیحی زۆرترین كورسیی هه‌یه، چڕتر بكه‌نه‌وه.
هه‌ر دوای بڕیاره‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری، رێبه‌رانی AFD بڕیاره‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیایان به پاشه‌كشه‌كردنی دیموكراسی ناو بردووه و ئاماژه‌یان داوه، له دادگا به‌رگری له مافه‌كانیان بۆ رێگریكردن له‌و هێرش و بڕیارانه ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ئه‌گه‌ری زۆره ته‌نانه‌ت مۆبایل و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی رێبه‌رانی حزبه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه چاودێری بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه پارته‌كه به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكرێت.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی داوه، له هه‌ڵسه‌نگاندنی وردیان بۆ ئه‌و پارته بۆیان ده‌ركه‌وتووه، چه‌مكی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته بنه‌مای بیر و سیاسه‌ته‌كانیان، سیاسه‌تێك كه بووه‌ته هۆی بێڕێزیكردن به به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا و شكاندنی كه‌رامه‌تیی مرۆییان.
پێویسته بگوترێ پارتی AFD به سه‌ركه‌وتووترین ره‌وتی راستڕه‌وی ئه‌ڵمانی له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی زستانی رابردوو 20% ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر كرد و بوون به دووه‌م پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، ئه‌و بڕیاره له كاتێكدا دراوه كه فرێدریش مێرتس رێبه‌ری پارێزگاریخوازان یان پارتی سۆسیال مه‌سیحی، بڕیاره سێشه‌می داهاتوو كابینه‌ی نوێی ئه‌ڵمانیا پێكبهێنێت، حكوومه‌تێك كه به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكرات داده‌مه‌زرێت.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسای هه‌واڵگرییه‌وه ده‌ستی كراوه بێت، به‌ر له هه‌ر جۆره هه‌نگاونان، حزبه‌كه له لیستی توندئاژۆكان پۆلێن ده‌كات، پێشتریش هه‌ریه‌ك له پارتی ناسیۆنال دیموكرات NPO، داعش، حزبه ماركسیتییه لینینیستییه‌كانی له هه‌مان گرووپ پۆلێن كردووه.
پێشبینی ده‌كرێ دوای ئه‌و بڕیاره پارتی AFD له په‌رله‌مان نه‌توانێت سه‌رۆكایه‌تی لیژنه سه‌ره‌كییه‌كان بكات و چالاكییه‌كانی سنووردار ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده له رووی پێگه‌ی كورسییه‌وه له ریزبه‌ندیی دووه‌می په‌رله‌ماندا دێت.