دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل و فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆرین كرا و بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی وه‌ستاند، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل رای گه‌یاند كه ئیتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی حووسییه‌كان و لێدانیان، راسته‌وخۆ ده‌بێت و چاوه‌ڕێ بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای پێكانی دارستانێكی نزیكی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن له ته‌لئه‌بیب به مووشه‌كێك له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه، ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ئێسته تاوتوێی جۆری وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كه‌ن و ئیتر چاوه‌ڕێی مۆڵه‌ت له كه‌س ناكه‌ن بۆ لێدانی حووسییه‌كان.
رۆژنامه‌ی "جیروزالیم پۆست" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته ته‌لئه‌بیب خه‌ریكی تاوتوێكردنی هه‌مواری ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه پێشتر به‌رانبه‌ر به یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، چونكه پێشتر ئیسرائیل له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستی له لێدانی پێگه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كان ده‌پاراست.
به‌پێی ئه‌و تاوتوێكردنه‌ی سیاسه‌تی ئێسته‌ی ئیسرائیل، له ئێسته به‌دواوه ده‌ستیان كراوه ده‌بێت بۆ لێدانی حووسییه‌كان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆرین له‌لایه‌ن حووسییه‌كان كرایه ئامانجی مووشه‌ك، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئیسرائیلی بریندار بوون و بۆ ماوه‌یه‌كیش كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ستا.
دوێنێ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، به‌هۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن، گه‌شته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه راگیرا. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش له به‌یاننامه‌یه‌كی تردا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رای گه‌یاند، ئێسته گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌وه و كاره‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه.
له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2024وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه سه‌ربه ئێرانن، به بیانووی پاڵپشتی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس فه‌له‌ستینی كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له جه‌نگدایه، هه‌روه‌ها فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه بۆ سه‌ر لبنان و باشووره‌كه‌ی كه حزبوڵای لبنان كۆنترۆڵی كردبوو كه دواتر ئیسرائیل لاوازی كردن، به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور، هاوكات هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل چڕتر كردووه‌ته‌وه، دواتریش ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له چه‌ندان هێرشیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان، زیانی زۆریان پێ گه‌یاندوون، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش حووسییه‌كان له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن.