ئاژانسى بى بى سی له راپۆرتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، بانگهێشتى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا بۆ عێراق مه‌ترسییه‌كى گه‌وره دروست ده‌كات، ره‌نگه ئه‌و مه‌ترسییه له سه‌رووى هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كانه‌وه بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى ئایار، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
بى بى سى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "شه‌رع له عێراق هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاشته‌وایى یان سه‌ركێشییه‌كى پڕ مه‌ترسییه؟" له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ند توێژه‌رێكى سیاسى قسه‌یان كردووه و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌ردانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ عێراق به هه‌ر جۆرێك بێت، مه‌ترسیى تێدایه.
عومه‌ر محه‌مه‌د كه توێژه‌رێكه له زانكۆى جۆرج واشنتن، بۆ ئاژانسى بى بى سى ده‌ڵێ، "میوانداریى شه‌رع زۆر له مه‌ترسى سیاسیى له‌خۆ ده‌گرێت كه له سه‌رووى هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه راسته‌وخۆكانه، له‌وانه‌یه ئه‌و مه‌ترسییانه ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى دروست مه‌زنده نه‌كرێن، به تایبه‌تى له وڵاتێكى به سه‌ربازیكراوی وه‌ك عێراق".
ئه‌و توێژه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه دابه‌شبوونى لایه‌نه چه‌كداره‌كان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ربه ئێرانن، هه‌ڵسوكه‌وتێكى سه‌ربه‌خۆ دژ به شه‌رع ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچه‌نده فازڵ ئه‌بوره‌غیف توێژه‌رى عێراقى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت هه‌موو رێكارییه‌ك ده‌گه‌رێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى بپارێزێت كه له 17ى ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت. كه‌چى هه‌ر ئه‌بوره‌غیف دووپاتى ده‌كاته‌وه، ناڕه‌زایى به‌سه‌ر رووداوى سه‌ردانه‌كه‌ى شه‌رع زاڵ ده‌بێت و ئه‌و ناكۆكییه‌ش قووڵتر ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تى عێراق له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌وانه ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د شه‌رع شڵه‌ژانێكى سیاسى دروست بكات.
به‌گوێره‌ى ناسنامه‌یه‌ك، بى بى سی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع به ناوى ئه‌مجه‌د مزه‌فه‌ر حوسێن له عێراق بووه و گوایه خه‌ڵكى مووسڵه.