له تاران كۆگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پارچه‌ی یه‌ده‌گی ماتۆڕسكیل ئاگری گرتووه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. له 10 رۆژی رابردوودا حه‌وته‌م ئاگره له كارگه و كۆگه و ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌و وڵاته روو ده‌دات.
جه‌لال مه‌لیكی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌وانیی تاران رای گه‌یاند، شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتووه‌ته شه‌قامی مه‌وله‌وی و پێنج ئۆتۆمبێلیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ره‌وانه كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئاگره‌كه له ژماره‌یه‌ك كۆگه رووی داوه كه تایبه‌تن به پارچه‌ی یه‌ده‌گی ماتۆڕسكلیل و هیچ كه‌سێك به‌هۆی رووداوه‌كه بریندار نه‌بووه.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، به‌نده‌ر عه‌باس، كه‌ره‌ج، قوم و مه‌شهه‌د، كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه روویان داوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گومان ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و رووداوانه پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه له هیچ كام له رووداوه‌كان كه گه‌وره‌ترینیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس بوو، به‌رپرسانی ئێران زانیاریی راست و ورد له‌باره‌ی بڵاو ناكه‌نه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌م له قوم و مه‌شهه‌دیش ئاگركه‌وتنه‌وه روویان دا. له مه‌شهه‌د ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له كۆگه‌ی لاستیك و كارتۆن به رووبه‌ری چوار هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بوو، له‌وێش ئاگره‌كه له كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ماتۆڕسكیل رووی دا.
هه‌ر ئه‌و رۆژه له قوم ئاگركه‌وتنه‌وه رووی دا و محه‌مه‌د جه‌واد باقری سه‌رۆكی رووداوه‌كان و فریاكه‌وتنی ته‌ندروستیی قوم رای گه‌یاند، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له مه‌حموودئابادی قوم رووی داوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س سووتاون كه دۆخی دوو كه‌سیان ناجێگیره. ناوچه‌ی پیشه‌سازیی قوم به رووبه‌ری چوار هه‌زار دۆنم كه‌وتووه‌ته 20 كیلۆمه‌تریی رێگه‌ی قوم به‌ره‌و تاران و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رێك له‌م ناوچه‌یه رووی داوه.
شه‌وێك پێشتریش دوو ئاگركه‌وتنه‌وه، بوومه‌له‌رزه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، ره‌شه‌با و پچڕانی هێڵی گشتیی كاره‌با له كه‌ره‌ج روویان دا.
گومان له‌وه ده‌كرێ ئه‌و ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ و چه‌ند رۆژی رابردوو و ته‌نانه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئیسفه‌هان و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس ده‌ستێكیان له پشت بێت، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت ئاشكرای بكات.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر عه‌باس لانی كه‌م 70 كه‌س كوژران و هه‌زار و 200ی تر بریندار بوون. به‌رپرسانی ئێران هێشتا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه چییه و بۆچی ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه.
میدیاكانی ده‌ره‌وه هه‌رزوو هۆكاری ته‌قینه‌وه و جۆری ئه‌و ماده‌یه‌شیان ئاشكرا كرد و گوتیان كه ئه‌وه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه، به سووته‌مه‌نیی مووشه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت و به گوته‌ی واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمز، به‌هۆی هه‌ڵه گواستنه‌وه‌ی ماده‌كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رووی داوه.