بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه نه‌كرا و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانیش داوا ده‌كات، ناوى په‌رله‌مانتاره نه‌هاتووه‌كان بڵاو بكرێته‌وه و مووچه‌كانیشیان بێته بڕین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى ئایار، بڕیار بوو دانیشتنى ژماره هه‌شتى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى چواره‌مى یاسادانان بكرێت. به‌گوێره‌ى
راگه‌یه‌نراوێكى په‌رله‌مانى عێراق كه دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، دانیشتنه‌كه حه‌وت ته‌وه‌رى له‌خۆ گرتبوو. هه‌ندێكیان ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان و هه‌ندێكى تریش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساكان بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه نه‌كرا.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك كه له نووسینگه‌ى موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌نده‌لاوى داواى له فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندن و كاروبارى په‌رله‌مان كردووه، ناوى ئاماده‌نه‌بووانى ئه‌مڕۆى دانیشتنه‌كه بڵاو بكاته‌وه و به‌شێكى دیاریكراویش له مووچه‌كانیان بێته بڕین.