پەرلەمانتاران مووچەبڕ كران و پشوویان دەست پێ‌ دەكات

:: AM:08:49:07/05/2025 ‌
دوێنێ‌ بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە كۆبوونەوەكان، پەرلەمانی عێراق بڕیاری مووچەبڕی بۆ پەرلەمانتاران دەركرد، سبەیش پشووی وەرزییان دەست پێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی ئایار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، بەپێی مادەی 57 لە دەستووری عێراق و بەپێی مادەی 22 لە پێڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن، پشووی وەرزیی بەهاری ساڵی چوارەمی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست پێ دەكات.

ئاماژەی بەوەش كراوە، پشووەكە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەكات و ماوەی یەك مانگ دەخایەنێت.

پشووی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كاتێكدایە، كۆمەڵێك یاسای گرنگ لە چاوەڕوانی پەسندكردندان، گرنگترینیان خشتەی بودجەیە كە تا ئێستە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانە نەكراوە.

هاوكات دوێنێ‌ پەرلەمانی عێراق، بڕیارێكی دژی پەرلەمانتاران دا بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنەكان، بەهۆیەوە مووچەبڕ كران.


وشە - رامیار جەواد