ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا رای گه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی سیاسه‌تی به‌بارمته‌گرتن نابێت كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی باج ره‌چاو ده‌كرێت.
ماكرۆن له سێیه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی به بارمته‌گرتنی دوو هاووڵاتیی فڕه‌نسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئاماژه‌ی دا، دڵنیایی به خێزان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و بارمتانه ده‌دات هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ئازادیان بكات.
مانگی رابردوو حكوومه‌تی فڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه كه ده‌خوازێت له دادگای لاهای، سكاڵایه‌ك له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار بكات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش كه سێ ساڵ به‌سه‌ر گرتنی دوو فڕه‌نسییه‌كه له ئێران تێده‌په‌ڕێت، بڕیار دراوه له ته‌واوی فڕه‌نسا كۆمه‌ڵێك چالاكی و رێپێوان به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژان نوێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، له تۆڕی ئێكس بڵاوی كرده‌وه، سێ ساڵ به‌سه‌ر گرتنی سیسیل كوله‌ر مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فڕه‌نسا و ژاك پاریسی هاوسه‌ری كه ئه‌ویش مامۆستای بیركاریی خانه‌نشینكراو بووه تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه له دۆخێكی زۆر نامرۆییدا له سیاچاڵه‌كانی ئێران‌دا ده‌ژین.
ئه‌و روونی كرده‌وه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، قابیلی قبووڵكردن نییه، ئه‌و دوو هاووڵاتییه فڕه‌نسییه قوربانیی نادادپه‌روه‌ری و سه‌ره‌ڕۆیی كۆماری ئیسلامین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا جارێكی تر سیاسه‌تی به‌بارمته‌گرتنی سه‌ركۆنه كرد كه ئێران بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز و باج ده‌ستی بۆ بردووه، بۆیه‌ش فڕه‌نسا به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، مانگی رابردوو كۆمه‌ڵێك سزای له دژی به‌رپرسانی ده‌زگای دادی ئێران جێبه‌جێ كرد.
ئێران پێشتریش ده‌یان ئه‌وروپی به بارمته گرتووه و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خۆی كه له گرتووخانه‌كانی ئه‌وروپا حوكم درابوون، ئاڵوگۆڕی پێ كردوون و به‌م فێڵه توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك له تاوانباره گه‌وره‌كانی ئازاد بكات كه تاوانی گه‌وره‌ی تیرۆریان له ئه‌وروپا كردبوو.