دوو ڕۆژ لە عێراقدا كرایە پشوو

:: PM:02:07:11/05/2025 ‌
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دوو ڕۆژ بكاتە پشووی فەرمی، ئەو پشووە تەنیا پەروەردە ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دوو ڕۆژ لە تەواوی عێراق بكاتە پشوو.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەم 15ی ئایار و یەكشەم 18ی ئایار، دەوامی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكانی بەغدا رادەگیرێت.

دەشڵێت، ئەو پشووە جگە لە وەزارەتی پەروەردە نایگرێتەوە و دەبێت دەوامی خۆیان بكەن.

ئەو پشووە بەهۆی ئەنجامدانی لووتكەی عەرەبیە لە بەغدا كە بڕیارە رۆژی هەینی ئەنجام بدرێت.



وشە - رامیار جەواد